Activity
Gender Equality Center Activities
ئاگاداری:
لە دوای ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (١١٦٢٠/٣/٧) لەبەرواری (٢٠٢٢/١١/٤)، سەنتەری یەکسانی جێندەری پڕۆژەیەکی توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنێت بۆ مامۆستایانی زانکۆ تایبەت بە بابەتەکانی (جێندەر و ژنان و یەکسانی) لەسەر ئاستی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆمان بۆ سەرجەم پسپۆڕییە جیاوازەکان بەم مەرج و ڕێنماییانەی خوارەوە:-
١- توێژینەوەکان پێویستە لەسەر بابەتە جیاوازەکان بە پێی پسپۆڕی کۆلێجەکەو بەستنەوەی بە بابەتی (جێندەر و ژنان و یەکسانی) وەک (جێندەرو وەرزش، جێندەرو هونەر، جێندەرو پزیشکی.... هتر) بکرێت.
٢- توێژینەوەکان بە فلتەری لیژنەیەکی دیاریکراودا تێپەڕ دەبێت و بە پێی ئەو خاڵانەی کە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری دەستنیشانی دەکات.
٣- مەرج نیە هەموو توێژینەوەکان پەسەند بکرێت لە پڕۆژەکەی سەنتەردا، بۆیە دوای وەرنەگرتنی توێژینەوەکە توێژەر مافی خۆیەتی لە هەر شوێنێکی تر بڵاوی بکاتەوە.
٤- ئەگەر توێژینەوەکە پەسەند کرا مەرجە (ناوی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی) لەسەر بێت کە ئەم توێژینەوەیە لە میانەی ئەم پڕۆژەیەدا کراوە.
٥- بەشێک یان هەمووتێچووی توێژینەوەکە دەکەوێتە سەر ئەستۆی سەنتەری جێندەر بە پێی ژمارەی ئەو توێژینەوانەی کە هەڵدەبژێردرێت (واتە تەنها تێچووی توێژینەوە هەڵبژێردراوەکان لەلایەن سەنتەری جێندەرەوە خەرج دەکرێت).
٦- بڵاوکردنەوەی لە گۆڤاری زانکۆی سلێمانی دوای ئەوەی بە تەواوی ڕێکارەکانی گۆڤارەکەدا تێدەپەڕێت.
٧- دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی پڕۆزەڵی توێژینەوەکان ڕۆژی ١ شەممەیە بەرواری (٢٠٢٢/١٢/٤).
٨- لە دوای پەسەندکردن و هەڵبژاردنی توێژینەوەکە دەبێت لە ماوەی (٣) مانگدا کۆتا وێنە بگاتە دەستی لیژنەی تایبەت لە سەنتەری یەکسانی جێندەر.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٤-٤-٢٠٢٢ کۆتایی هات بە زنجیرە سیمینارێکی هەفتەیی کە لە لایەن سەنتەری یەکسانی جێندەریی زانکۆی سلێمانی ، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ڕێکخرا بوو بۆ بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلێجەکانی (بازرگانی ، پەرستاری ، پەروەردەی بنەرەت ، پەروەردەی زانست ، کۆلێژی سەرچاوە سروشتیەکان لە چوارتا ).
شایەنی باسە سیمنارەکان لە لایەن بەڕێز (هێمن عبدالقادر) بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان وترایەوە لە ڕۆژانی (۱۷ـ۲٤ نیسانی ۲٠۲۲ ) لە ژێر ناونیشانی (ڕەهەندەسۆسیۆلۆژییەکانی پەیوەندیگرتن ، لە نێوان شاشەی زیرەک و خێزانی تەمەڵ)دا.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی سەنتەری یەکسانی جێندەری ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ١٩-٤-٢٠٢٢ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێک بۆ بەڕێز ( هێمن عبدالقادر ) بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لە بەڕێەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ڕێکخرا.
تیایدا بەڕێزیان بابەتێکی پشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی ( کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان).
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری ١٨-٤-٢٠٢٢ لە کۆلێژی بازرگانی سیمینارێک بۆ بەڕێز ( هێمن عبدالقادر ) بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ڕێکخرا.
تیایدا بەڕێزیان بابەتێکی پشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی ( کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان).
لەسەر بانگهێشتی (سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی) زنجیرەیەک کۆڕ و سیمیناری تایبەت و هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و سەنتەری یەکسانی جێندەری ئەنجام دەدرێت.
لە چواچێوەی ئەو کارو چالاکیانەدا ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ١٧-٤-٢٠٢٢ لە کۆلێژی پەروەردەی زانست سیمینارێک بۆ بەڕێز ( هێمن عبدالقادر ) بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لە بەڕێەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ڕێکخرا.
تیایدا بەڕێزیان بابەتێکی پشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (ڕەهەندە سۆسیۆلۆژییەکانی پەیوەندیگرتن ،
لەنێوان شاشەی زیرەک و خێزانی تەمەڵ)دا.
چالاکی هاوبەشی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خێزان :
سەنتەری یەکسانی جێندەر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خێزان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند سیمینارێک لەسەر خراپ خراپ بەکارهێنانى سۆشیال میدیا و ئامێرەکانى پەیوەندى بۆ ئەم کۆلێجانەی کە لە خوارەوە ناویان هاتوە:-
کۆلێجى پەروەردە مرۆییەکان/سید سادق: ٥شەممە ١٤ /٤/٢٠٢٢ کاژێر ١٠:٣٠ (سید سادق)
کۆلێجى پەروەردەى زانست: ١شەممە ١٧ /٤/٢٠٢٢ کاژێر ١١:٣٠ لە (کەمپى کۆنى زانکۆ)
کۆلێجى بازرگانى: ٢ شەممە ١٨/٤/٢٠٢٢ کاژێر ١:٣٠ لە (هۆڵەکانی مەڵتی)
کۆلێجى پەروەردەى بنەرەت: ٣شەممە ١٩/٤/٢٠٢٢ کاژێر ١٠:٣٠ لەهۆڵى (اسماعیل بێشکچى)
کۆلێجى پەرستارى: ٥شەممە ٢١/٤/٢٠٢٢ کاژێر ١١:٣٠ لە هۆڵى (٢) ى کۆلێج
کۆلێجى سەرچاوە سروشتییەکان/چوارتا: ٢٤/٤/٢٠٢٢ کاژێر ١٢:٠٠ بۆ ١:٠٠ (چوارتا)
ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەرواری ٢٠٢٢/٣/٨ لە میانەی کار و چالاکیەکانی هەشتی مارس سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی یاری تۆپی سەرمێز بۆ هەردوو (کۆلێجی پزیشکی و کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستی وەرزش).
ئەمڕۆ ٤شەممە ٢٠٢٢/٣/٢ لە میانەی کار و چالاکیەکانی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی و کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، سیمینارێکی هۆشیاری تەندروستی بۆ خوێندکاران ئەنجامدرا، لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ بەڕێز (د.سوارە علی مەولود) لە ژێر ناونیشانی (کاریگەریە نەرێنیەکانی جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان لەسەر تەندروستی).
ئەمڕۆ ٤ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٢/٢٣ کۆبونەوەی ئاسایی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو، کە تێیدا بەڕێوەبەری سەنتەر و بەشێک لە ئەندامی سەنتەری جێندەر ئامادەبوون، کۆمەڵێک بیروڕا و پێشنیار خرایە ڕوو وە باس لە ئامادەکاری کرا بۆ کۆمەڵێک چالاکی جیاواز.
ئەمڕۆ لە بەرواری ٢٠٢٢/٢/٨ بە ئامادەبونی بەرێزان د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، و نوێنەری بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت، و ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و خەمخۆرانی بەگژاچونەوەی توندوتیژی، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی "توندوتیژی و کوشتن بە بیانوی شەرەف لە هەرێمی کوردستان" ئەنجامدرا کە لەلایەن رێکخراوی CDO بڵاوکرابۆوە.
لە مەراسیمەکەداچەند وتارێک پێشکەش کرا، پاشان دیبەتی تایبەت بە توێژنەوەکە لەلایەن بەرێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. لوقمان سیوەیلی ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. لاسک ئەرسەلان بایز بەڕێوبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سۆزان عوسمان و دکتۆرە دڵپاک تاهیر بەڕێوبەری سەنتەری جێندەری زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدرا . جێی ئاماژەیە کە پێشترێش لەلایەن سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانیەوە پێداچوونەوەی بە ناوەڕۆکی پرسیارەکانی ئەم توێژینەوەیە کرا بوو.
له بهرواری ٢٧-١٢-٢٠٢١ وۆركشۆپی (میدیا و جێندەر) لەهەولێر بەڕێوەچوو.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبهشی لهگهڵ ڕێكخراوی ئینتهرنیوز ۆركشۆپۆێكی یهك ڕۆژهی له شاری ههولێر ڕێكخست بۆ گفتوگۆكردن دهربارهی داڕشتنی كۆرسێكی سهربهخۆی جێندهر بۆ بهشهكانی ڕاگهیاندن له زانكۆ و پهیمانگاكانی ههرێمی كوردستان.
ئامانج له داڕشتنی ئەم جۆرە كۆرسانە پهروهردهكردن و هوشیاركردنهوهی زیاتری خوێندکارانی بهشهكانی ڕاگهیاندنه سهبارهت به بابهتهكانی جێندهر و ڕهنگدانهوهی یهكسانی جێندهری له سێكتهری میدیا.
بهشداربووانی چالاكیهكه پێكهاتبوون له مامۆستایانی زانكۆی بهشهكانی ڕاگهیاندن، نوێنهری سهنتهرهكانی جێندهر له زانكۆ و پهیمانگاكان، و چالاكوانان و نوێنهری ڕێكخراوهكانی بواری ژنان.
شایەنی باسە لەم ۆرکشۆپەدا مامۆستا پەیمان عثمان رحیم نوێنەرایەتی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی دەکرد و بە چەندین تێبینی و بۆچوونی گرنگ بەشداری گفتوگۆکانی کرد.
سەردان….
هەر لە میانەی سەردانەکانی شاندی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانیدا ئەمڕۆ ۲٠۲۱/۱۲/۱٥ سەردانی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.نەرمین معروف کرا ڕاگری کۆلێجی بازرگانی لە زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی سەنتەری جێندەر بە بۆنەی دەرچونی بەڕێزیان بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو دیدارەدا باس لە گرنگی ڕۆلی ژنان و بەربەستەکانی بەردەم کاری ژنان کرا لە سەرجەم کایە جیاوازەکان.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۲٠۲۱/۱۲/۱٥ شاندێکی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوە توندو تیژی دژی ژنان و خێزانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی بۆ هاوکارانی شەهید (نەقیب محمد لطیف)کە بەداخەوە لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکی خۆیدا شەهید کرا.
شایەنی باسە شاندەکە لەلایەن بەڕێز عمید سەرکەوت عمر بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوە توندو تیژی دژی ژنان و خێزانیان پێشوازیان لێکرا و باس لە گرنگی بەردەوام بوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو لادا کرا بۆ بڵاوکردنەوەی بیری یەکسانی و هۆشیاری جێندەری و دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە توند و تیژیەک.
سەنتەری جێندەری زانکۆی سلێمانی، بە نوێنەرایەتی د.تابان محمد سعید،ئەندامی سەنتەر، بەشداریکرد لە پانێلی ٫٫کاریگەری باڵانسی جێندەری لەسەر بەرەو پێشچوونی ئەدای فەرمانگە حکومی یەکان،هەروەها کاریگەری توندوتیژی لەسەر ئەم پڕۆسەیە ،، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بە هاوکاری ڕێکخراوی (unfpa) و ئەنجومەنی باڵای خانمان ، لە هۆڵی هۆتێل هایکریست لە شاری سلێمانی ، ڕێکخرابوو. پانێلەکە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ( ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو .
سەرەتا ،بەڕێز ئاراس ناسر نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، بابەتێکی لەسەر (یەکەی جێندەری کارو چالاکیەکانی ،ئامانجەکانی) باسکرد و ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و یەکسانی جێندەری بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.
پاشان بەڕێز ، د. تابان محمد سعید، ئەندامی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بابەتێکی لەسەر (یەکسانی جێندەری وەک چەمک و زاراوە) بۆ ئامادەبوان باسکرد.
پاشان بەڕێز ،جوتیار فەتاح ،ڕاهێنەری کۆمەڵناسی، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا (کاریگەری یەکسانی جێندەری لەسەر بەرەو پێشچونی ئەدای فەرمانگە حکومیەکان) بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە.
لە کۆتایدا خاتوو ئارەزو غفور ، سەرۆکی لیژنەی یەکەی یەکسانی جێندەر و ڕێکخەری پانێلەکە ، ڕایگەیاند، ئامانجی پانێلەکە زیاد بونی ڕۆڵی ئافرەتانە لە فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان و ئاماژەی بەوەكرد پێویستە رەچاوكردنی یەكسانی جۆری كۆمەڵایەتی لە سێكتەری ئابووری هەبێ، دووپاتی كردەوە پێویستە ژنان لە پڕۆژەو چالاكییە جۆراو جۆرەکاندارۆڵی گونجاوی خۆیان لە سەركردایەتی و بەڕێوەبردنی كارو پرۆژەكان ڕۆڵیان پێ بدرێت.
كۆنفرانسی یەكسانی جێندەری و ستراتیژییەتی بەهێزكردنی پێگەی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
ئەم كۆنفرانسە بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز د.ڕێواز فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر لە هۆتێل ڕۆتانا بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسەكە بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی سلێمانی، زانکۆی كوردستان، زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی دهۆك ڕێكخرابوو.
بەشداری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی لە کۆنفرانسی ڕۆڵی ژن لە کایە سیاسیەکان و دام و دەزگا حکومیەکاندا کە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردستان و بۆردی ژنانی مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکی سلێمانی رێکخرا بوو، تێدا بەڕێز د.تابان محمد سعید ئەندامی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بە بابەتێک بەشداری کرد بەناونیشانی پرسی کارکردنی ژنان و بیرکردنەوەی کۆمەڵگا.
بەرێوبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری لە زانکۆی سلێمانی پێشوازی لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO کرد بەمەبەستی گەشەپێدان بەکاری هاوبەش و چۆنیەتی بەشداربون لە پرۆژەی( بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی کوشتن بە ناوی شەرەف لە کۆمەڵگەی کوردیدا) کە بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە کوردستان و بە بودجەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت.
بەسەرپەرشتی بەرێز قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بە ئامادە بونی بەرێز وەزیری خویندنی باڵا ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی سەنتەرەکانی یەکسانی جێندەری دەستی پێکرد. کە تیایدا چەندین پانێلی گرنگ پێشکەش کران.
لە ۲٠۱۹/۱۲/۱ چالاكييەكى هاوبەشى سەنتەرەكەمان و UNHCRو UNFPA وزانكۆى ئەمريكى و ڕێكخراوەكانى ئاسودە و CDO و PDO و چەند رێكخراوێكى تر لە هۆڵى كۆنفرانسى كۆلێژى كارگێرِى و ئابوورى بەرێوەچوو بە ئامادە بونی پارێزگاری سلێمانی.
بە دروشمی (وەرزش ڕۆشنبیریە دژی توندوتیژیە) بە بۆنەی هەلمەتی (١٦) ڕۆژەی بەرەنگار بونەوەی توند و تیژی دژی ژنان ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠١٩/١١/٢٧ کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بە ھاوکاری سەنتەری یەکسانی جێندەری ھەستا بە سازدانی یاریەکی تۆپی باسکە بۆ خوێندکارانی کۆلێجەکە و یاریەکە (۳_۳) کۆتایی هات.
لە میانەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی و کۆلێژى كاڕگێرى و ئابوورى لە رۆژی ۲٠۱۹/۱۱/۲٦ سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن ڕاهێنەری گەشەپێدان مرۆیی بەڕێز (وەرزێر بابەکر) بەناونیشانی (دروستکردنی هیوا لای گەنجان بەمەبەستی ژیانێکی ئارام).
ناشتنی نەمام یەکەم چالاکی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو لەلایەن سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی لەبەرواری (٢٠١٩/١١/٢٥) بەئامادەبوونی ئەم بەرێزانە:
*بەرێزان ئەندامانی سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی
*بەرێزان ڕاگرە ژنەکانی زانکۆی سلێمانی
*بەرێزان بەرێوەبەرە ژنەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
*دوو خوێندکاری کور، کچ وەکو نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ
*خاتوو شاناز جەمال
سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی راسان بەهاوکاری سەنتەری گەشەپێدان و بەکارخستن ورک شوپێکیان رێکخست بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە سەر بابەتی (چۆنێتی سیڤی نوسین و خۆئامادە کردن بۆ چاوپێکەوتن) لة رۆژی چوار شەمە بةرواری۲٠۱۹/۱۱/۲٠لة هولي كتيبخانةي گشتی.
ڕۆژی ٤شەممە ۲٠۱۹/۱۱/۲٠ بەڕیوبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی (د. لاسک ارسلان بایز) پێشوازی کرد لە بەڕێزان:
Pedro Munoz Alonso نوێنەری UNHCR لە سلێمانی
و خاتوو ناز نوێنەری UNFPA
و کاک محمد نوێنەری ڕێکخراوی ئاسودە
و شکۆ شوان نوێنەری سەنتەری جێندەری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
و خاتوو بەهار منزر و مامۆستا سورێن نوێنەرانی ڕێکخراوی PDO.
لەو دیدارەدا باس لە ئامادەکاری پێویست کرا بۆ چالاکیەکی هاوبەش لە میانەی کار و چالاکیەکانی۱٦ ڕۆژی بەرنگاربوونەوی توند و تیژی دژی ژنان کە لە ڕۆژی ۲٠۱۹/۱۲/۱ دا لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت. شایەنی باسە د. سەیران طە وەکو نوێنەری کۆلێجی یاسا لە سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی بەشداری کۆبوونەوەکە بوو .
ۆرکشۆپ - سەنتەری یەکسانی جێندەری
سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ۆرکشۆپی داخراو بۆ ئەندامانی سەنتەرەکە لە رۆژی (٥ شەممە) بەرواری (٧ - مانگی ١١ - ٢٠١٩) بە ناونیشانی:
( ناساندنێک بۆ چەمکی جێندەر)
لە لایەن هەریە لە ( د.ژیا عباس قادر، د.لاسک ارسلان بایز) پێشکەش دەکرێت.
بەرواری ڕاگەیاندنی ۆرکشۆپ : ٨- مانگی ١٠-٢٠١٩